zagros news agency

هێزەکانی پێشمەرگە لە بناری چیای قەرچوغ ئۆپەراسیۆنێکیان کێوماڵ کردنیان ئەنجامدا

 

بە مەبەستی دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەکە، ئەمڕۆ ١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لیوای ١٤ی پیادەی فیرقەی ١ی پیادەی دەڤەری ١ی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای ١٤ی پیادە، سنوری گوندەکانی کەنداڵ، گردەشینە، مەلاکاغە، کەبەنک رەش، گاوەرە، پڕۆژەی ئاو، لە بناری چیای قەرەچوغ کێوماڵ کران.
شایانی باسە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسی گروپە تیرۆریستیەکان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری زیاترە بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

 

هەواڵی پەیوەندیدار

35 ملیار دیناری گەندەڵی بۆ خەزێنە گەڕێندراوەتەوە

سەڵاح

بە وێنە… ١٠٠ هەزار گوڵی جۆراوجۆر لە ناوەڕاستی شەقامەكانی دهۆك دەچێنرێت

سەڵاح

راگەیەندراوی دەزگای روانگە لەبارەی بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی كەركوك و چەمچەماڵ و گەرمیان

دڵشاد