دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە هێزێکی تایبەتی سەر بە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان، خالید غەزای عەتیە، بریکاری وەزارەتی کارەبای بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن دەستگیرکردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەر و دوای لێکۆڵینەوەی چڕ لە چەند دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە گەندەڵی دارایی و پێشێلکاری کارگێڕی ئەنجامدراوە. تیمی تایبەتی دەستەی دەستپاکی لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە شاری بەغداد بریکارەکەی وەزارەتی کارەبایان ڕاگرتووە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەدژی.
ئەم دەستگیرکردنە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و دەستەی دەستپاکیدا دێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەناو دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەتدا

