بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
لە بروسکەکەدا، محەمەدی حاجی مەحمود وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی وكۆمیتهی ناوهندی و لایەنگرانی پارتی، ئاماژەی بەوە کردووە: “لە ماوەی هەشتا ساڵی خەباتدا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لایەنێکی کاریگەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرگریکردن لە خاک و مافەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی دامەزراوە یاسایی و حکومییەکان و چەسپاندنی بنەما دیموکراتییەکان.”
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە کە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قۆناغەکانی خەباتی شاخ و شاردا، لە چەندین بەرە و هاوپەیمانێتیدا هاوهەڵوێست و هاوسەنگەر بوون بۆ پاراستنی دۆزی ڕەوای کورد و لەو پێناوەشدا قوربانی و شەهیدی زۆریان بەخشیوە.
سەبارەت بە بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە، محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاندووە: “ئەم یادە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵۆزی و ئاڵنگاریی گەورە بووەتەوە، ئەمەش پێویستی بە سیاسەتێکی حەکیمانە و خەمخۆرانەی بهڕێزتان هەیە بۆ گەیاندنی گەلەکەمان بە کەناری ئارامی.”
ئهمهش دهقهكهیهتی:
بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی
سڵاو و ڕێز…
بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم، ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دهكهین.
لەماوەی هەشتا ساڵی خەباتدا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لایەنێکی کاریگەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، ڕۆڵی گرنگی هەبووە بۆ بەرگریکردن لە خاک و مافەکانی خەڵکی کوردستان و دامەزراندنی دامەزراوە یاسایی و حکومییەکان و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی بنەما دیموکراسییەکان.
حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قۆناغی شاخ و شاردا لە چەندین بەرە و هاوپەیمانێتیدا هاوهەڵوێست و هاوسەنگەربوون بۆ بەرگری کردن لە دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵا نەتەوەییەکان، لەو ڕێگەیەشدا دەیان شەهیدی هاوبەشمان بەخشیوە.
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵۆزی و ئاڵنگاری هەرێمایەتی بووەتەوە، زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵی خۆڕێکخستندان لە چوارچێوەی دەوڵەت و هاوپەیمانێتیدا، هەستیاری قۆناغەکە و مەترسییەکان پاڵنەری بەهێزن بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستان و ئامادەسازی بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە ناوچەکەدا، ئەم هەنگاوەش پێویستی بە سیاسەتێکی حەکیمانە و خەمخۆرانەی بەڕێزتانە بۆ گەیاندنی میللەتەکەمان بە کەناری ئارامی، کە ماوەی زیاتر لە سێ چارەگە سەدەیە خوێن و فرمێسکی بۆ دەڕێژێت.
دووبارە پیرۆزبێت.
محەمەد حاجی مەحمود
١٥ی ئابی ٢٠٢٦
گوڵەخانە

