بەبۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
لە بروسکەکەدا، محەمەدی حاجی مەحمود وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی وكۆمیتهی ناوهندی و لایەنگرانی پارتی، ئاماژەی بەوە کردووە: “لە ماوەی هەشتا ساڵی خەباتدا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لایەنێکی کاریگەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرگریکردن لە خاک و مافەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی دامەزراوە یاسایی و حکومییەکان و چەسپاندنی بنەما دیموکراتییەکان.”
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە کە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قۆناغەکانی خەباتی شاخ و شاردا، لە چەندین بەرە و هاوپەیمانێتیدا هاوهەڵوێست و هاوسەنگەر بوون بۆ پاراستنی دۆزی ڕەوای کورد و لەو پێناوەشدا قوربانی و شەهیدی زۆریان بەخشیوە.
سەبارەت بە بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە، محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاندووە: “ئەم یادە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵۆزی و ئاڵنگاریی گەورە بووەتەوە، ئەمەش پێویستی بە سیاسەتێکی حەکیمانە و خەمخۆرانەی بهڕێزتان هەیە بۆ گەیاندنی گەلەکەمان بە کەناری ئارامی.”
ئهمهش دهقهكهیهتی:


