zagros news agency

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری هێرشکردنە سەر کارمەندانی پڕۆژەی “پشتێنەی سەوز”ی ڕاگەیاند

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هێرشی کردبووە سەر کارمەندانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی (پشتێنەی سەوز) لە سنووری ناحیەی بەحرکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، ڕووداوەکە دوای ئەوە هاتووە کە چەند هاووڵاتییەک لە سنوورەکە ڕێگرییان لە کارمەندانی کۆمپانیاکە کردووە و گرژی دروست بووە، لە ئەنجامدا هێرش کراوەتە سەر کارمەندان و سێ کەسیان بریندار بوون.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو تۆمەتبارەی تەقەی کردووە ناوی (م. ت. ت)ـە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە. لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامن بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە:

ڕوونکردنەوە….

 

سەبارەت بە دروست بونی کێشەو ئاڵۆزی و ڕێگری کردن لە کۆمپانیای جێبەجێکاری دروستکردنی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزاری) شاری هەولێر کە دەکەوێتە سنوری ناحیەیی بەحرکە ، لە لایەن چەند هاوڵاتیەکی ئەو سنورە ڕێگری لە کارمەندانی کۆمپانیاکە کراوە و هێرش کراوەتە سەریان.

لە ئەنجامدا ( سێ ) لە کارمەندانی کۆمپانیاکە بریندار بون .

لە سەر ئەم ڕووداوە ئەو تۆمەتبارەی تەقەکانی کردوە بەناوی ( م ، ت ، ت ) لە لایەن هێزەکانمانەوە بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

١٦ ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێنماییی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران له‌ وه‌قائیعی كوردستان بڵاو کرایەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆماركرد

سەڵاح

کۆنفڕانسی زانستی پزیشکی ددان لەهەولێر بەڕێوەچوو

یاسین