بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن.
کەشی ئەمڕۆ دووشەممە (17-08-2026):
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لەنێوان (10 بۆ 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. هەروەها مەودای بینین لەنێوان (8 بۆ 10) کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت. پلەکانی گەرما لە ئاستی تۆمارەکانی دوێنێدا دەمێننەوە.
کەشی سبەی سێشەممە (18-08-2026):
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی سێشەممە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (1 بۆ 2) پلە نزم دەبنەوە. خێرایی و ئاراستەی با وەک خۆی دەمێنێتەوە و مەودای بینینیش کەم نابێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە:
-
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
-
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
-
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
-
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
-
کەرکوک (گەرمیان): 43 پلەی سیلیزی
-
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
-
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
-
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
-
ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی
-
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

