zagros news agency

هاوپەیمانی مەسیحی : بە توندی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین

هاوپەیمانی مەسیحی بە توندترین شێوە هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ سەر ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاک مەسرور بارزانی، و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن سەرکۆنە دەکات.

ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە بۆ سەروەری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێم و عێراق.

ئێمە لە هاوپەیمانی مەسیحی، هاوپشتی تەواوی خۆمان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی هەرێم دەردەبڕین، و جەخت دەکەینەوە کە هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە ئاسمانی و خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتە مەیدانی ملمـلانێ و هەژموونی ناوچەیی.

هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژە سیاسەتی ئاشتی و پێکەوەژیان و دوورکەوتنەوە لە ملمـلانێ ناوچەییەکان پەیڕەو دەکات؛ بۆیە پاراستنی ئاسایش و سەروەرییەکەی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و یاساییە.

ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن ئیرادەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بشکێنن، و ئێمە لە گەل حکومەت و خەڵکی کوردستان دەوەستین بۆ پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و سەروەریی خاکەکەمان.

هاوپەیمانی مەسیحی

١٧ی ئاب ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات

یاسین

ئێران بەڕێوەبەری کاروباری باڵیۆزخانەی بەریتانیای بانگ کرده وەزارەتی دەرەوە

یاسین