zagros news agency

گەڕی دووهەمی خولی ١٢ی مەجلیسی ئێران بەڕێوە دەچێت

 

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی خولی دوازدەی مەجلیسی ئێران بەیانیی هەینی بەڕێوە دەچێت.
ئەم گەڕەی هەڵبژاردنەکان لە ٢٢ بازنەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت کە تێیدا ٩٠ بەربژێر لەسەر ٤٥ کورسی کێبڕکێ دەکەن و ١١ هەزار و ٥٠٠ سندووق بۆ وەرگرتنی دەنگ دادەنرێن.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی ئەم گەڕە لە ٨ بازنە لەوانە کرماشان و خوڕەمئابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە بچێت.
گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی خولی دوازدەی مەجلیسی ئێران ڕۆژی ١ی ئادار بەڕێوە چوو و تێیدا چارەنووسی ٤٥ کورسی کەوتە گەڕێ دووەم.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی نوخۆی ئێران زیاتر لە ٤١٪ی دەنگدەرانی ئەو وڵاتە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد.
لە ئێران وەزارەتی نێوخۆ لە جیات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنان، بەسەر کاروباری هەڵبژاردن ڕادەگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و خزمەتی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات

یاسین

ڤینسیۆس داوای لێبوردنی لە چابی ئەڵۆنسۆ کرد

یاسین

سێ تۆمه‌تبار به‌ بڕی 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

سەڵاح