zagros news agency

ئێران: مەترسیمان لەسەر بێت، بۆمبی ئەتۆم بەرهەم دەهێنین

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی دا لە ئەگەری هەڕەشە لەسەر بوون و مانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران، بەرەو بەرەهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەچن.
کەماڵ خەرازی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە کاناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر ئێستاش توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی هەیە بەڵام ناخوازێ ئەم چەکە بەرهەم بێنێت.
خەڕازی گوتیشی ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکات سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران یا بوونی مانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوا حکوومەتی ئێران سیاسەتی ئەتۆمیی خۆی دەگۆڕێ و بەرەو بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەچێت.
دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن بەهۆی فەتوایەکی ئایەتوڵلا خامەنەیی سەبارەت بە حەرامبوونی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، نایانهەوێ ئەم جۆرە چەکە بەرهەم بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لەسەر رێگەی بەیروت-دیمەشق بۆردومان کرد و قوربانی لێکەوتەوە

سەڵاح

سووریا و ئوردن هەوڵ دەدەن بەرەنگاری قاچاخی مادەی هۆشبەر بوەستەنەوە

سەڵاح

تورکیا چەک و کەرەستەی سوپای سووریا لە قامیشلۆ بۆردومان دەکات

سەڵاح