zagros news agency

سەرۆکی حکومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

 

بۆ بەدواداچوونی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی سلێمانی پرسی و نیگەرانیی خۆی لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی و پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد، کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بکەن و لەمبارەیەوە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی بۆ پارێزگەی سلێمانی دووپات کردەوە

سەرۆکی حکومەت هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ ئەو هاووڵاتییانە خواست کە بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە بریندار بوون

بڵاوكراوه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك:

barmta

هەواڵی پەیوەندیدار

رێنوێنییە شەرعی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح

سۆنی پیکچەرز زنجیرەیەکی درامایی لەبارەی جێفری ئێپستاین بەرهەم دەهێنێت

ART