zagros news agency

بە گوژمەی ٥٤٠ ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە هەولێر داندرا


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پایتەخت داندرا. پڕۆژەکان لەسەر داهاتی شارەوانی و بە گوژمەی ٥٤٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن، بە ئامانجی گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و ناوچە جیاوازەکانی هەولێر.

پڕۆژە ڕاگەیەندراوەکان چەندین سێکتەری گرنگی ژێرخانی شارەکە لەخۆدەگرن: دروستکردنی شەقام بە درێژایی دوو کیلۆمەتر، بەبڕینی ڕێگا و دانانی قالبی شۆستەی نۆێ، قیرتاوکردنی خێرای هەشت شەقامی سەرەکی و لاوەکی بە ڕووبەری زیاتر لە ١٤ هزار مەتری چوارگۆشە، دروستکردنی شەقام و شۆستەی نو دروستکردنی تۆڕێکی پێشکەوتووی ئاوەڕۆ بە مەبەستی ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئاوی باران و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی هاتووچۆ لە وەرزی زستاندا.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە هەنگاوێکی کردارییە بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و ئاسانکاریکردنی هاتووچۆی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و خاوەن کارەکان لە سەرجەم ئەو ناوچانەی پڕۆژەکەیان تێدا ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ پڕۆژەیاسای پاراستنی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

ڤەنزوێلا؛ ١٦٤ گیانلەدەستدان و نزیکەی ١٠٠٠ بریندار بەهۆی دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر

سەڵاح

راوێژکاری سوودانی: یاسا رێگە بە حکومەت نادات قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بکات

یاسین