zagros news agency

موجتەبا خامنەیی بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ گەرووی هورمز ڕادەگەیەنێت و هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-4-2026، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، پەیامێکی سەبارەت بە گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ” بۆ گەرووەکە دادەمەزرێنن کە ئامانج لێی هێنانەدی “ئارامی و دەستکەوتی ئابوورییە” بۆ ناوچەکە، ئەم هەنگاوەی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز.
خامنەیی لە پەیامەکەیدا لە ڕۆژی نیشتمانی کەنداوی فارس گوتی: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی کەنداو، هەروەها بوونی هێزەکانی ئەمریکای بە هۆکاری سەرەکی ناجێگیری و نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکە وەسف کرد و ڕایگەیاند، جێگیربوونی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتانی کەناراوەکانی کەنداو، سەرچاوەی سەرەکی گرژییەکانە.
ڕێبەری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە “وەرزێکی نوێ لە کەنداو و گەرووی هورمز خەریکە دەست پێ دەکات” و جەختی کردەوە کە ئێران و دراوسێکانی خاوەن چارەنووسێکی هاوبەشن. گوتیشی: “ئێران کار بۆ پاراستنی ئاسایشی کەنداو و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی دوژمن لەو ڕێڕەوە ئاوییەدا دەکات.”
بە گوتەی خامنەیی، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە نەک تەنیا ئارامی، بەڵکو پێشکەوتن و سوودی ئابووری بۆ هەموو وڵاتانی کەنداو دەبێت و داهاتووی ناوچەکەش بەبێ بوونی ئەمریکا وێنا کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، سوپای پاسدارانی ئێران بە بۆنەی “ڕۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس” بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی کردەوە کە ئاسایشی کەنداو تەنیا لە ڕێگەی هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە و دوورکەوتنەوەی هێزە بیانییەکان بەدی دێت. سوپای پاسداران کەنداو بە “شا دەماری ئابووری، وزە و پەیوەندییەکان” ناوبرد و داوای کرد بە “حیکمەتی بەکۆمەڵ” ئاسایشی بەردەوام دابین بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵيۆزی هەنگاریا لە عیراق دەکات

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

سەڵاح

زیادبوونی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ئەورووپا؛ مافیا مێرمنداڵان ڕادەکێشێت

سەڵاح