کۆمپانیای (Apple) لە بۆنەیەکی تایبەتدا چیپسێتەکانی بەسەرنج خستنە سەر ژیری دەستکرد نمایش کرد (Apple M4) دەڵێت چیپسێتەکە توانای هەیە (38) ترلیۆن فەرمان لە یەک کاتددا ئەنجام بدات. هەروەها لە ڕووی (NPU) وە (60) هێندە لە (Apple Bionic A11) خێراترە کە لە ساڵی (2017) نمایش کرا هەروەها چیپسێتەکە لەسەر بناغەی (3) نانۆمەتری بنیات نراوە (10) ناووکی (CPU) لە خۆ دەگرێت (6) ناووک بۆ کاری ئاسایی و (4) ناووک بۆ کارە قورسەکان کە ئەمەش بە ڕێژەی (%50) بەهێزتر دەبێت لە چیپسێتی
(Apple M2) کە لەسەر نەوەی پێشووتری ئایپاد پڕۆ جێگیر کرابوو. هەروەها (GPU) چیپسێتەکە پشتگیری لە (dynamic caching) و (mesh shading) و (Ray tracing) دەکات، و چوار هێندە خێراترە لە ڕووی ڕێندەر کردن لە بەراورد بە (Appel M2).