پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گران بوونی نرخی به‌نزینی بازرگانی په‌یوه‌ندی به‌ترسی بازرگانه‌كانه‌وه له گۆرانكاری خێرای نرخ كه تێدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن به‌ڵام ئه‌م پرسه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌و گرفته‌ش كۆتایی دێت.
ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس گوتی: “پرسی گران نرخی به‌نزین چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئیستا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رده‌وامن له دابینكردنی به‌نزینی 750 دیناری به‌لام نرخی به‌نزینی بازرگانی ئه‌مرۆ به‌رز بوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش هۆکارەکەی ترسە لە دابەزینی خێرای نرخی بەنزین.چونكه خواست له‌سه‌ر كرینی به‌نزین له بۆرسه‌كانی كوردستان كه‌م بوه‌ته‌وه بەهۆی ئەوەی خاوەنی هیچ بەنزیخانەیەک بەرچاوڕوونی نییە نرخی بەنزین چی بەسەر دێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: خاوەن بەنزیخانەکان ئەو ڕیسکە ناکەن بەنزین بە نرخی بەرز بکڕن، دەترسن دواتر نرخی دابەزێت و زەرەر بکەن.به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه.

