zagros news agency

زەیدی و قالیباف چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێکرد

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران، ئاسۆی هاوکاری و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر قووڵیی پەیوەندییەکان و بەستەرە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی زەیدی پێشوازی لە محەمەد باقر قالیباف و شاندی یاوەری کردووە.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگەکان و ئاسۆی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کرایەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکات.

بەپێی راگەیەندراوەکه، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە قووڵیی پەیوەندییە مێژوویی، جوگرافی و ئایینییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و ستایشی هەڵوێستە پشتیوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ عێراق، بەتایبەتی ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە کاتی شەڕی دژ بە تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش پێشکەشی عێراقی کردبوو.

له راگەیەندراوەکەدا هاتووه، محەمەد باقر قالیباف خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانیکردنی عێراق دەربڕی و سوپاس و پێزانی خۆی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێشوازیکردن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە مەراسیمی سەردانی چلەی ئیمام حسێن.
ناوبراو جەختی لە ئارەزووی بەردەوامی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فرەوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکان بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی عێراق و ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ بڕیاری سەرۆكی حكوومەت لێخۆشبوونی 20% بۆ قه‌رزی بچووك ده‌ركرا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی : شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد

گوران

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

یاسین