zagros news agency

کورتەفیلمێکی کورد بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کازان دەکات

 

کورتەفیلمی کوردی مردن لە نێوان ژیاندا کە لە دەرهێنانی ڕێکار بەرزانە و بەرهەمی بەشی هونەری سینەمای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییە، بەشداری لە 22یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کازان دەکات.

 

فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی 4-8ـی ئەیلوولی 2026 لە شاری کازانی پایتەختی کۆماری تاتارستان لە ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

 

کازان یەکێکە لە فێستیڤاڵە سینەماییە دێرین و ناسراوەکان کە لە ژێر دروشمی “دیالۆگی کولتوورەکان لە ڕێگەی کولتووری دیالۆگەوە” بەڕێوەدەچێت و گرنگی بەو بەرهەمە سینەماییانە دەدات کە کۆڵەکەکانی ئاشتی، مرۆڤدۆستی و بەها بەرزەکان بڵاودەکەنەوە.

 

کورتەفیلمەکە پێشتر بەشداریی لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کردووە و چەند خەڵاتێکی بەدەستهێناوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک بۆ توێژەر و نووسەرانی بواری میوزیکی کوردی

ART

نارەزایەتی توند لەناو بەرێوەبەرایەتی سەرۆکی ئەمریکا دروست بووە

گوران

ڕووسیا: هێرش کرایە سەر شانەیەکی تیرۆریستی

سەڵاح