zagros news agency

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 25-8-2026،ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سوریا لە شاری دیمەشقی پایتەخت پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد.

لەو بارەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کراوە، جگه لە تاوتوێکردنی چەندین دۆسیە و پرسی بەیەکەوەبەستراوی نێوانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێك ڕووی لە پاشەکشە کرد

گوران

ئاژانسی زاگرۆس: لە مانگەکانی داهاتوودا چەندین ئامێری ATM لە سلێمانی و هەڵەبجە دادەندرێن

یاسین

دواین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ئارنۆڵد

یاسین