zagros news agency

سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتی ئەوروپا پرۆسەی چاکسازیی پۆلیس لە هەولێر بەسەردەکاتەوە

 

بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەکانی پەرەپێدانی دەزگا ئەمنییەکان، ڕالف شرۆدەر، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و شاندێکی یاوەری، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێریان کرد.

لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، شاندی میوان لەلایەن عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر پێشوازییان لێکرا. لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەی باڵای چاکسازیی پۆلیسی کوردستان بە سەرۆکایەتی خاتوو ڕۆندک فارس، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ، تیمی پرۆگرام ئۆفیس و عەمید سامان حەسەن ئامادەبوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بەسەرکردنەوەی مەیدانیی قۆناغەکانی پڕۆسەی چاکسازیی پۆلیس بوو لە پارێزگاکە، بە تایبەتی بەسەرکردنەوەی “بنکەی پۆلیسی نموونەیی کەسنەزان” وەک نموونەیەکی سەرکەوتووی پەرەپێدانی بنکەکانی پۆلیس.

لە لایەن خۆیانەوە، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی پۆلیسی کوردستان کرد بۆ سەرخستنی گۆڕانکارییەکان و دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ڕاوێژ بۆ ئەم پرۆسەیە.

جێی ئاماژەیە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی پڕۆسەی چاکسازی پۆلیسی نیشتمانیی کوردستان (٢٠٢٦– ٢٠٣٠) دەکات، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و لەلایەن دەستەی ڕاوێژکارانی یەکێتیی ئەوروپاوە پاڵپشتی دەکرێت بۆ نێودەوڵەتیکردنی کارەکانی پۆلیس و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە نامەیەكی فەرمیدا كە بۆ پارێزگاری هەولێر نێردراوە، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان ( AIMF ) بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات و هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی شارەكە ڕادەگەیەنێت

دڵشاد

ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سووریا جێبهێڵن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

سەڵاح