zagros news agency

وەزیری بەرگریی لەسەرکارلادراوی ئۆکراینا: بە هێواشی لە دۆڕاندنداین

 

وەزیری بەرگریی لەسەرکارلادراوی ئۆکراینا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وا دیارە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بە هێواشی دەدۆڕێنێت و بۆ بڕیاردانی گرنگ بە مەبەستی گۆڕینی ڕەوتی شەڕەکە تەنیا چەند مانگێکی لە پێشە.

میخایلۆ فێدۆرۆڤ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆیتەرز گوتی: «پێم وایە ئێستا وەرچەرخانێک لە ئارادایە ڕێڕەوی داهاتوومان دیاری دەکات، بەڵام پێدەچێت کەم‌کەم و بە هێواشی لە دۆڕاندندابین.»

فێدۆرۆڤ نەبوونی دیدگەیەکی گشتی بۆ سەرکەوتن، بێتوانایی لە داهێنان، گەندەڵیی ڕیشەدار و تۆڕەکانی خزمخزمێنەی بە هۆکاری ئەم دۆخە لە قەڵەم دا و گوتی حکوومەتی ئۆکراینا بە «کارایی پێنج لەسەد» کار دەکات.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا لە وەڵامدا گوتی فێدۆرۆڤ لە سەردەمی وەزارەتەکەیدا دەربارەی ڕەوتی شەڕ گەشبین بوو و تەنیا شتێک گۆڕاوە پێگەی کەسیی ناوبراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئامادەیی بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم و بەدیهێنانی خۆبژێوی ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

عێراق داوا لە نەمسا دەکات گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان بەغدا و ڤیێنا دەستپێبکاتەوە

یاسین

تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا

یاسین