بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ناوچەی کەلاری هەژاندووە.
وردەکارییەکانی بوومەلەرزەکە بەم شێوەیەیە:
-
کاتی ڕوودان: کاتژمێر ۱۰:۱۵:۰۵ـی بەیانی ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦.
-
گوڕی بوومەلەرزەکە: ٤.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر.
-
قووڵی: ١٢ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی.
-
چەقی بوومەلەرزەکە: ٣ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری کەلار بووە.
تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.


