وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
له راگەیندراوەکە هاتووە ، ڕۆژی یەک شەممە ( ٣٠ ی ئاب ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٩ ی ئابی ٢٠٢٦

