zagros news agency

مۆرینیۆ: پەیوەندی ڤینیسیۆس و مباپێ جوانە، بەڵام سەرکەوتن بە کاری بەکۆمەڵ دێت

 

​مۆرینیۆ لە سەرەتادا ئاماژەی بەوەدا کە یاریزانەکان بە باشترین شێوە راهێنانیان کردووە و پێکهاتەی یانەکەیان زۆر بەهێزە، هەروەها دیاریکرد کە لەم یارییەدا کۆکۆریا لە باڵی چەپدا سەرەکی دەبێت و ئەگەر کێشەیەکی هەبێت ئەوا کارێراس بە دڵنیاییەوە ئامادەیە بۆ یارییکردن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم نموونەیە بۆ هەموو پێگەکانی تریش هەر وا راستە.

​سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ڤینیسیۆس و مباپێ، ئەو راهێنەرە دوپاتیکردەوە کە زۆر دڵخۆشە بە کارکردن لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە، بەڵام داوای کرد با ئەو راستییە بزانن کە تەنها کاری بەکۆمەڵی هەموو یاریزانەکان هۆکاری سەرەکی بردنەوەکانیان بووە لە دوو یاری رابردوودا.

​لە باسی جود بێلینگهامدا، مۆرینیۆ وتی کە ناوبراو یاریزانێکی ناوازەی تۆپی پێیە و بوونی لە یانەکەدا زۆر گرنگە، چونکە خاوەنی چەندین بەهرەی نایابە و لەڕووی جەستەیی و دەروونی و تەکتیکیشەوە زۆر لێهاتووە.

​سەبارەت بە خەڵاتی باڵۆن دۆر، رایگەیاند کە ئەوە خەڵاتێکی تاکەکەسی تایبەت و جیاوازە و پەیوەستە بە ئاستی یاریزانەکانەوە، جەختیشی کردەوە کە ئەم خەڵاتە زۆر جوانە بەڵام ئەگەر سیاسەت دەستوەردانی تیادا بکات ئەوا خۆشەویستییەکەی نامێنێت.

​لە کۆتاییشدا، مۆرینیۆ باسی لە کارلۆ ئەنچیلۆتی کرد و وتی لە هەموو شتێکدا درەوشاوە و سەرکەوتوو بووە و تەنانەت یەک خاڵی لاوازیشی نەبووە، ئاماژەی بەوەشدا کە خۆی هیچ شتێک بە قورس نابینێت و بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ هەموو بارودۆخێکدا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆدری؛ لە لێواری کۆتاییهاتنەوە تا شکاندنی ژمارە پێوانەییە مێژووییەکان

ahamd.luqman

تۆتنهام ئامادەیە بۆ ڕکابەریکردنی گەورەکان لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرەیەک

ahamd.luqman

بەرشەلۆنە سەرکێشی بە پێکانەکەی گاڤی ناکات

یاسین