zagros news agency

ڤیدیۆی “Grand Theft Auto VI” بینەرێکی زۆری لە نێتفلێکس هەیە

بینەران لە سەرانسەری جیهان لە بری فلیم و زنجیرەکان، ڕوویان لە نێتفلێکس کرد بۆ بینینی 27 خولەک لە یاریی ڤیدیۆیی”Grand Theft Auto VI: An Extended look” ، ئەم بابەتە بووە هۆی ئەوەی کە گرتە تەرخانکراوەکە بچێتە ڕیزی پربینەرترین بەرهەمەکانی سەر سەکۆکە لە چەندین وڵاتدا.

 

کۆمپانیای “Rockstar Games” لە ڕێگەی نێتفلێکسەوە ڤیدیۆیی ناساندنی بەشی نوێی ئەو زنجیرە یارییە ڤیدیۆییەی بڵاوکردەوە.

 

تێپەڕبوونی 13 ساڵ بەسەر وەشانی پێشوودا ڕێ خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی حەزی بینەران بگاتە ئاستێکی بەرز.

 

ڕووداوەکانی بەرھەمە نوێیەکە لە شاری “Vice City” بەڕێوەدەچن و جیهانێکی گەورەتر بە بەراورد بە وەشانی پێشوو پێشکەش دەکەن.

 

لە ڕێکەوتی 19ی تشرینی دووەمدا ئەم بەرھەمە بۆ ئامێرەکانی “PlayStation 5 ” و “Xbox Series X|S” دەردەچێت و تەنیا بەکارهێنەران دەتوانن ئەزموونی ئاستی تازەی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی لە عێراق لە هەولێر دەکاتەوە

سەڵاح

ئەعرەجی: ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران هەنگاوێکی گرنگە و لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و جیهانە

یاسین

پارێزگاری دهۆک: لە نزیکترین کاتدا زیانلێکەوانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

سەڵاح