zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ڕێنماییەکانی ساڵنامەی ئەکادیمی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)ی ڕاگەیاند

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکی فەرمیدا بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی ئەکادیمیی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) دیاریکرد؛ بەپێی نوسراوەکە، ساڵی نوێی خوێندن لە ٢٠٢٦/٩/١ دەستپێدەکات و لە ٢٠٢٧/٦/٣٠ کۆتایی دێت.

 

گرنگترین خاڵ و مەرجەکانی ساڵنامەی خوێندن:

 

سیستەمی ساڵانە و وەرزی: ماوەی خوێندنی ساڵانە نابێت لە ٣٠ هەفتە کەمتر بێت.

 

سیستەمی وەرزی: پێویستە ماوەی خوێندن بۆ هەر وەرزێک لە ١٥ هەفتە کەمتر نەبێت (بەبێ هەژمارکردنی ڕۆژانی پشوو و تاقیکردنەوەکان).

 

سیستەمی پڕۆسەی بۆلۆنیا: ماوەی هەر وەرزێکی خوێندن دەبێت لانیکەم ٢٠ هەفتە بێت، بە شێوەیەک لایەنی کەم ١٤ هەفتەی بۆ پرۆسەی خوێندن تەرخان بکرێت و هەفتەکانی دیکە بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان بێت.

 

سیستەمی سێ وەرزی: ماوەی هەر وەرزێکی خوێندن دەبێت بەلایەنی کەمەوە ١٣ هەفتە بێت، کە لانیکەم ١٠ هەفتەی بۆ خوێندن و هەفتەکانی دیکە بۆ خۆتۆمارکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان تەرخان دەکرێت.

 

تاقیکردنەوەکانی سیستەمی بۆلۆنیا: لەو زانکۆ و پەیمانگانەی پڕۆسەی بۆلۆنیا پەیڕەو دەکەن، خوێندکار/قوتابی لە ماوەی یەک ساڵی ئەکادیمی خوێندندا تەنها بۆی هەیە دوو هەوڵی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

یاسین