zagros news agency

​عێراق؛ زیاتر لە 3.5 ملیۆن منداڵ و گەنجی خوار 18 ساڵ لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدان

 

دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاری عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 3.5 ملیۆن کەس کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە، لە تۆمارەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا ناویان نووسراوە. جەختیشی کردەوە کە ئەنجامەکانی ڕاپرسیی “هەژاریی منداڵان” ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە باشترکردنی ئاستی هاوکارییەکان و بەئامانجگرتنی ئەو توێژانەی زیاتر پێویستیان پێیەتی.
ئەحمەد خەڵەف ئەلموسەوی، سەرۆکی دەستەکە ڕایگەیاند:
دانیشتووان و نەوجەوانان: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان، دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار کەس، کە نزیکەی 19 ملیۆنیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوەیە.
دیاریکردنی ئاستی هەژاری: کۆمیتەی تایبەتمەند چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر “هەژاریی منداڵان”، کە ڕێژەی بێبەشبوون لە خوێندن، تەرککردنی قوتابخانە، ئاستی نیشتەجێبوون، بەشەخۆراک و تەندروستی دەگرێتەوە.
ئاماری سوودمەندان: لە کۆی 7 ملیۆن سوودمەندی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، 3 ملیۆن و 500 هەزار کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە.
یارمەتییەکان: نزیکەی 2 ملیۆن و 200 هەزار قوتابی لە خێزانە کەمدەرامەتەکان هاوکاریی دارایی (منحەی خوێندن) وەردەگرن، سەرباری وەرگرتنی سەبەتەی خۆراکی دوو هێندەکراوی مانگانە و خزمەتگوزارییەکانی دڵنیایی تەندروستی.
سەرۆکی دەستەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە کۆتاییە لە مانگەکانی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت و دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ بڕیاربەدەستان تاوەکو هاوکارییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانەتر بەسەر منداڵانی هەژاردا دابەش بپڕژێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: فرەیيی ئایینی و کولتووری، هێز و سەقامگیری و جێى شانازيمانه‌

یاسین

٦ کەس لە ئێران به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە تیمی دەزگای روانگە کرد

یاسین