zagros news agency

ڕوداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێدەکەوێتەوە

 

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر ڕێگای کەلار بۆ خانەقین شەش کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای قەزای کەلار بۆ قەزای خانەقین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆ لەنزیک گوندی سەوزبڵاخ وەرگەڕا بەهۆیەوە شۆفێر و پێنج سەرنشینی برینداربوون.

بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە.

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە کە، بریندارەکان لەدایکـبووی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ و ٢٠٠١ و ٢٠٠١ و ٢٠٠٤ و ٢٠٠٤ ە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەبێ هیچ كێشەیەك و بە ئارامی بەڕێوە دەچێت

سەڵاح

وۆل ستریت جۆرنال : روسیا زانیاری دەداتە ئێران

گوران

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین