zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی؛ ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ رەزامەندیی بۆ دابینكردنی (50) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بو هەريم دەربڕی. ئەم بڕە نەوتە تەنیا (18%)ی پێداویستیی هەرێمی كوردستان دابين دەکات کە پێويستی بە بڕی (268,710,600) لیترە، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک تەنیا (200) لیتر دابين بكريت.
هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزای شارەکانەوە بە میكانیزمێكی گونجاو و به هەمان نرخی دابينكراو له لايەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كه 250 دینارە بۆ هەر لیترێک، دەست بە دابەشكردنی دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتە و زیادكردنی بڕەكەی كە لەگەڵ پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بگونجێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
202611/1

هەواڵی پەیوەندیدار

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

ART

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین