zagros news agency

ئۆپێک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت بە جێگیری دەهێڵێتەوە

​
​هاوپەیمانیی “ئۆپێک پڵەس” بە ڕێبەرایەتیی هاوبەشی سعودیە و ڕووسیا، بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتووی کانوونی یەکەم بە بێ گۆڕانکاری وەک خۆی بهێڵێتەوە. ئەمە سێیەم مانگی لەسەریەکە هاوپەیمانییەکە سیاسەتی جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنان پەیڕەو دەکات، و ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بەردەوامیی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

​بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی “بلۆمبێرگ”، حەوت وڵاتی سەرەکیی ئەندام لە هاوپەیمانییەکەدا کە بریتیین لە سعودیە، ڕووسیا، عێراق، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومان ڕێککەوتوون لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی ڕووبەڕوو، دوای ئەوەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیادکارییە مانگانەکانیان ڕاگرتبوو.

​داتاکانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت دەریانخستووە کە بەرهەمهێنانی کردەییی هاوپەیمانییەکە لە مانگی ئەیلوولدا بە بڕی 903 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 39068 ملیۆن بەرمیل، بەراورد بە 28165 ملیۆن بەرمیل لە مانگی ئابدا. دیارترین بەشداربوو لەم زیادبوونەدا سعودیە بووە، کە تەنیا لە مانگی ئەیلوولدا بەرهەمهێنانی بە بڕی 744 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردووەتەوە و کۆی بەرهەمی لە 8 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.
​بڕیارە لە 29ی تشرینی دووەمدا، وەزیرانی ئەو حەوت وڵاتە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، لە کاتێکدا سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانییەکە چاوەڕێی کۆبوونەوەیەکی فراوانتر دەکەن بۆ دیاریکردنی سیاسەتی بەرهەمهێنانی ساڵی 2027 و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو کەمکردنەوە ئارەزوومەندانەیەی کە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەکات.
​لە لایەکی ترەوە، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکانی ئۆپێک کە تێیدا بۆ شەشەم مانگی لەسەرەک، خەمڵاندنەکانی خۆی بۆ گەشەی داواکاریی جیهانیی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٦دا کەمکردەوە بۆ 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا (لە کاتێکدا لە مانگی ئابدا 400 هەزار بەرمیل بوو). بە پێچەوانەوە، ڕێکخراوەکە پێشبینییەکانی بۆ گەشەی داواکاریی نەوت لە ساڵی 2027دا بەرزکردەوە بۆ 2.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە پێشبینییە پێشووەکەی کە 2.4 ملیۆن بەرمیل بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات              

سەڵاح

زنجیرەی پزیشکی “The Pitt” بە وەرزێکی نوێ لە ٢٠٢٧ دەگەڕێتەوە

ART

زوکەربێرگ هەرەشەی زیندانیکردنی لێدەکرێت

یاسین