zagros news agency

کازم ساهیر کێشەی خاوەندارێتی گۆرانییەکی چارەسەر کرد

گۆرانیی “الحلوين” جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو ئەلبوومی نوێی هونەرمەند کازم ساهیر بە ناوی “بلا عنوان”، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی لە لیستەکە دەرهێنرا بوو.

ئەم بڕیارە دوای کێشەی خاوەندارێتی تێکستەکەی بوو، چونکە دەگوترێت هونەرمەند حەمید مەنسوور پێشتر ئەو تێکستەی کردووەتە گۆرانی.

شاعیر بەشیر عەبوودی، خاوەنی تێکستی گۆرانییەکە، ڕوونی کردەوە، ئەو تێکستەکانی خۆی ناداتە هونەرمەندێک و پاشان بە هونەرمەندێکی دیکەی بفرۆشێتەوە.

عەبوودی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پەیوەندییە هونەرییەکانی لەگەڵ ساهیر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1985 و دەقێکی زۆر لای ئەو هونەرمەندە هەن.

گوتیشی، دەقی ئەم کارە لە 2004 بەتەواوی نووسراوەتەوە و دەستبەرداربوونی نووسراویشی بۆ ساهیر ناردووە.

لەبارەی وەشانەکەی حەمید مەنسوور، عەبوودی جەختی کردەوە، ئاگاداری ئەوە نەبووە و تەنیا ئاوازدانەر موحسین فەرحان بەبێ ئاگاداری ئەو بەکاری هێناوە.

ئێستا ئەم گۆرانییە لە کەناڵە فەرمییەکانی ساهیر بڵاوبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شارەزایەکێ ئابووری: بەحس ل گرنگی و دژاتیا پرۆسا هەژمارا من دکەت

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی هیندستان كرد

سەڵاح

کۆمیسیۆن میکانیزمی دابەشکردنی کورسیی کاندیده دوورخراوەکان ئاشکرا دەکات

یاسین