سلێمانی بەردەوامە لە پێشوازیکردن لە چالاکییە هونەرییە ئاستبەرزەکان و لە تازەترین چالاکیشدا، ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی کۆنسێرتێکی تایبەت و گەورەی موزیک پێشکەش دەکات.
کۆنسێرتەکە بە ڕابەرایەتی هونەرمەند د.عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە و بە پاڵپشتی دامەزراوەی چەتری کولتووری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لەم ئێوارە هونەرییەدا، کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی موزیکی کلاسیکی جیهانی لەگەڵ ئاوازە ڕەسەنەکانی موزیکی کوردیدا تێکەڵ دەکرێن و بە شێوازێکی ئۆرکێسترایی پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێن.
کۆنسێرتەکە ئێوارەی 5 و 6ی ئەم مانگە لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی – هۆڵی کۆنگرێس بەڕێوە دەچێت. ئارەزوومەندانی هونەر و موزیک دەتوانن بلیتەکانیان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی پسووڵە (Psoola) بە شێوازی ئۆنلاین بکڕن، یاخود لە ڕۆژانی کۆنسێرتەکەدا ڕاستەوخۆ لەبەردەم هۆڵی کۆنگرێس بلیت بەدەستبهێنن.

