بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی گەرمبوونەوە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە (١-٩-٢٠٢٦):
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لە نێوان (١٥-٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت، کە ئەمەش وەک بایەکی مامناوەند هەژمار دەکرێت. مەودای بینین لە نێوان (٨ بۆ ٩) کیلۆمەتردا جێگیرە و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

-
- گەرمیان بە بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە ٤٠ پلەی سیلیزییە.
- هەولێر، زاخۆ، ئاکرێ و چەمچەماڵ و هەڵەبجە ٣٧ تا ٣٨ پلەی سیلیزییان تێپەڕاندووە.
- سلێمانی، دهۆک و پیرمام لە نێوان ٣٤ بۆ ٣٦ پلەدان.
- حاجی ئۆمەران بە فێنکترین ناوچە دەمێنێتەوە و ٢٧ پلەی سیلیزییە.
پێشبینی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە (٢-٩-٢٠٢٦):
بۆ سبەی چوارشەممە، گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت. هاوکات پلەکانی گەرما بازدانێکی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن و بە (١ بۆ ٣) پلەی سیلیزی لە چاو ئەمڕۆدا بەرزتر دەبنەوە.

خێرایی با کەمێک هێمن دەبێتەوە بۆ (١٠-٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین ڕوونتر دەبێتەوە بۆ (٩ بۆ ١٠) کیلۆمەتر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
-
- گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی
- هەولێر، هەڵەبجە، زاخۆ، ئاکرێ: ٤٠ پلەی سیلیزی
- سلێمانی، چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
- دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
- پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: ٢٩ پلەی سیلیزی