zagros news agency

وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەنگۆی “داخیلبوونی گشتگیر” ڕەت دەکاتەوە

لە ڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە دەربارەی ڕەزامەندیی عەبدولكەریم عەبتان جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق بۆ بڕیاری داخیلبوونی گشتگیر (الدخول الشامل) بڵاو کراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو هەواڵانەی بەناوی پەرلەمانتاری عێراق مونا غەرابی بڵاو کراونەتەوە هیچ بنەمایەکی ڕاستی و دروستییان نییە.

ئاشکراشیکرد کە بڕیاری داخیلبوونی گشتگیر لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردە یان وەزیردا نییە بەڵکوو بڕیارێکی سیادییە و تەنها لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە، کە پێویستی بە دەنگدان و ڕەزامەندیی کۆی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیجە هەواڵییەکان و هاووڵاتییان دەکات لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا ورد بن و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست تاوەکوو دوور بن لە دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکار، کە دەبێتە هۆی سەرلێشێواندنی قوتابییان و خێزانەکانیان.

ئەمەش لە كاتێكدایە، كە مونا ئەلغەرابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، كە بەڵێنیان لە وەزیری پەروەردەی عێراق وەرگرتووە، کە هەموو قوتابییان داخیلی تاقیکردنەوەکانی سەری ساڵ ببن، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لە میدیا و سۆشیال میدیادا دروست كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەسات لە نیو دەلهی؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتی بیانیشی تێدایه‌

سەڵاح

سەرۆكی وەزیران: هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا

سەڵاح

ڤێتنام… بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 300 کەس بوونە قوربانی

یاسین