zagros news agency

خەڵاتی شێری زێڕینی بەخشرایە ئێلین بۆرستین

ئەکتەری ئەمریکی ئێلین بۆرستین لە ڕێوڕەسمی 83ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینیس لە ئیتاڵیا، خەڵاتی شێری زێڕینی بۆ تەمەنێک لە هونەری پێبەخشرا، ئەوەش وەکو ڕێزلێننانێک بۆ کاروانە هونەرییە دوورودرێژەکەی لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆن و شانۆدا.

بۆرستین کە تەمەنی 93 ساڵە، لەلایەن ئەستێرە و دروستکەرانی سینەماوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و ئامادەبووان بۆ ڕێزلێننان لە کاروانە پڕ لە دەستکەوتەکەی لەسەر پێ وەستان.

ئەو ئەکتەرە لە کاتی چوونی بۆ سەر تەختی شانۆ نەیتوانی فرمێسکەکانی ڕاگرێت، بەهۆی ئەو کاریگەرییە قووڵەی کە ئەم ڕێزلێنانە لەسەری دروستی کرد.

بۆرستین ڕایگەیاند، بکەدەستهێنانی خەڵاتەکانی ئۆسکار و تۆنی و ئیمی دەستکەوتی گەورەن، بەڵام ئەم خەڵاتە تایبەتە لە شوێنێکی بەرزتردا دەبینێت. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هونەر بەشێکی سەرەکی بووە لە ژیانیدا و هاوکاریکردووە لە تێگەیشتنی مرۆڤ، جەختیشی لەوە کردەوە کە خولیا بۆ هونەر بەردەوام بە تەمەنەوە نەبەستراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎تاران : کۆنترۆڵی تەنگەی هورموز بەردەوام دەبێت ‎تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنیش لەگەڵ ئەمریکا بکرێت

گوران

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی ئەلزەیدی دەکات

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین