zagros news agency

جەیمس گرەی تێڕوانینی خۆی لەبارەی ئەکتەران و سینەما دەربڕێت

دەرهێنەری ئەمریکی جەیمس گرەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لۆکارنۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەدەستهێنا.

گرەی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەکتەرەکان قسەی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەکتەرەکان شێوازی فیلمەکان دیاری دەکەن زۆر زیاتر لەوەی خەڵک باسی دەکەن.

ڕوونیشی کردەوە، هەوڵدەدات کەشێکی ئارام بۆ ئەکتەرەکان دروستبکات تاوەکو بەباشترین شێوە ڕۆڵەکانیان بگێڕن. ئەو جەختی کردەوە، بەردەوام تووشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێک ئەکتەرێک حەز دەکات لەگەڵیدا کاربکات.

ئەم سینەماکارە باسی لەوەش کرد، فیلمەکان نزیكترین شتن لە خەونەکانمان و جوانترین شێوازی هونەرن.

گرەی لەبارەی ڕەفتاری بینەرانەوە ڕوونی کردەوە، کاتێک کەسێک لەناو هۆڵی سینەمادا قسە دەکات، هەست بە بێزاربوونی توند دەکەیت بەهۆی ئەوەی ڕێگری لە خەونەکەت دەکات.

لەو بڕوایەدایە، سينەمای ئیتالی لە نێوان ساڵانی 1945 تاوەکو 1980 بەنرخترین قۆناغی مێژووی ئەم هونەرەیە.

ئەم دەرهێنەرە بەردەوام کار لەسەر دروستکردنی کەشێکی تایبەت دەکات کە بینەر ڕاستەوخۆ بباتە ناو دنیای خەیاڵەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە فیلمی مایکل جاکسن دەکرێت

ART

درامای کوریی “Reborn Rookie” دەنگدانەوەیەکی بەرفراوان دروست دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART