zagros news agency

محەمەد حاجی مەحمود سەرەخۆشی لە سه‌رۆك بارزانی دەکات

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی (کاک شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری میللەتەکەمان، کاک شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.”

محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید بارزانی وەک زانایەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر، “خەسارەتێکە لە هەمووان” و خۆیان بە هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەیان دەزانن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکرات داوای لە خوای گەورە کردووە کە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە بنەماڵەی بارزانی ببەخشێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی

بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری میللەتەکەمان، کاک شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید بارزانی، زانای ئایینی و نیشتمانپەروەر، خەسارەتێکە لە هەمووان و هاوبەشی خەمتانین.

داواکارین لە خوای گەورە روحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبر و ئارامیش بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان.

انا لله و انا الیه راجعون

محەمەد حاجی مەحمود
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
ئەڵمانیا

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی فەرمان دەکات بە ڕاوەدوونانی ئەنجامدەرانی هێرشەکانی سەر کێڵگەی مەجنوون، هۆتێل ڕەشید و باڵیۆزخانەی ئەمریکا

سەڵاح

دهوك: لژنا پاراستنا زاروكاب كومبونا خو یا هه‌یڤانه‌ ئه‌نجامدا

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆیی عێراق: دەستبەسەر دوو تۆن ماددەی هۆشبەر دا گیراوە

یاسین