کۆمپانیای شیاومی لە هەنگاوێکی تەکنەلۆژی پێشکەوتوودا مۆبایلێکی نوێی شاشە نوشتاوی ڕاگەیاند کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕکابەری بەهێزترین ئامێرەکانی ئاپڵ و سامسۆنگ دەکات ئەم بەرهەمە نوێیە خاوەنی تایبەتمەندی بەرز و دیزاینێکی سەرنجڕاکێشە کە بە تەواوی ڕووبەڕووی مۆدێلەکانی ئایفۆن و زنجیرەی ئۆڵتڕای سامسۆنگ دەبێتەوە.
لە ڕوانگەی شیکاریی تەکنەلۆژییەوە ئەم هەنگاوەی شیاومی توانای ئەندازیاری بەرزی کۆمپانیاکە دەردەخات لە دروستکردنی ئامێری نوشتاوی هاوچەرخدا بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دیزاین و توانای کارکردنی ئەم مۆبایلە ڕەزامەندیی زۆری شارەزایانی بواری ئامێرە زیرەکەکانی بەدەست هێناوە و پێشبینی دەکرێت ببێتە یەکێک لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی بازاڕی جیهانی.

