zagros news agency

ئەڵمانیا هەوڵ دەدات خۆی زەعفران بچێنێت

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی گەرمبوونی زەوی، ویلایەتی براندنبۆرگ لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا چاندنی زەعفەران تاوتوێ و تاقی دەکاتەوە؛ بەرهەمێک ئێران بە نێوەندی نەریتیی بەرهەمهێنانی لە جیهاندا دادەنرێت و ئێستا گۆڕانی کەشوهەوا، جوگرافیای چاندنەکەی بەرەو ئەورووپا بردووە.
وەزیری کشتوکاڵی ئەم ویلایەتە ڕایگەیاند خاکی لمینی ناوچەی “لاوزیتس” توانایەکی زۆری بۆ چاندنی ئەم بەهاراتە بەنرخە هەیە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەڵمانیا، هەرچەندە لە ئێستادا چاندنی زەعفەران لەو وڵاتەدا سنووردارە، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا دەتوانێت لە ساڵانی داهاتوودا بەرهەمهێنانی بکاتە دەرفەتێکی گرنگ لە کشتوکاڵی ئەڵمانیادا.
لە ئێستادا چاندنی تاقیکاریی ئەم بەرهەمە لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەڵمانیاشدا لەوانە ویلایەتەکانی زاکسن و تۆرینگن دەستی پێ کردووە.
لە هەمان چوارچێوەدا، دوێنێ دووهەمین “دیداری زەعفەرانی ئەڵمانیا” بە مەبەستی دروستکردنی تۆڕ و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان جووتیارانی ئەم وڵاتەدا بەڕێوە چوو، بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە هەموارتر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆککۆماری لوبنان: ڕاوێژ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە

یاسین

راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌رێگای ئاژانسی زاگرۆس هۆشداری مه‌ترسیدار ده‌دات

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوەچوو

یاسین