فیلمی سينەمایی “The Dog Stars” لە دەرهێنانی ڕیدلی سکۆت سەرنجی ڕەخنەگران و بینەرانی رادەکێشێت.
چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی پیتەر هێلەر وەرگیراوە و لە جیهانێکی دوای کارەساتی بڵاوبوونەوەی پەتایەکدا ڕوودەدات.
لەم بەرهەمەدا جاکۆب ئۆلۆردی ڕۆڵی فڕۆکەوانێکی پێشوو دەگێڕێت کە لەگەڵ سەگەکەی و دراوسێیەکیدا دەژێت. هێڵێکی بێسیمی نهێنی هانی دەدات ماڵەکەی جێبهێڵێت بۆ گەڕان بەدوای ڕزگاربووانی دیکەدا.
فیلمەکە 71% دەنگی بینەرانی لەسەر ماڵپەڕی ڕۆتن تۆماتۆز بەدەستهێنا، هەروەها 6.4 لە 10ی لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی وەرگرتووە.
ڕەخنەگران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، وێنەگرتنی سینەمایی و دەرهێنانی جیهانی دیستۆپی خاڵی بەهێزی فیلمەکەن. گۆڤاری پۆلیگۆن ستایشی دیمەنە ناوازەکانی کرد. ماڵپەڕی “زە فیلم ڤێردێکت” بڵاویکردووەتەوە، شێوازی بینراوی دەرهێنەر سەرنجڕاکێشە.
بەشداریی ئەکتەران جاکۆب ئۆلۆردی و جوش برۆلین ستایشی زۆری لێکەوتەوە و ڕەخنەگران لەو بڕوایەدان، ئەم بەرهەمە هەنگاوێکی نوێیە بۆ ئەکتەرەکان.

