ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2026/9/9، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی ئه‌رکەکەیەوە وەک باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، پێشوازیی له ئێلبروس كوتراشێڤ، كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كوتراشێڤی كرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاری نوێیدا بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه، باڵیۆزی ڕووسیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی ڕووسیا بۆ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەکە بوو که به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ی بوون.

