zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە میر حازم تەحسین بەگ و بنەماڵەی میران دەکات

 

ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی ڕێزدار میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان و بنەماڵەی میران کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خودێ ژێ ڕازی (هاریوان مەروان تەحسین بەگ).

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو دەربڕی و ڕایگەیاند: «ژ بۆ کۆچا داویێ یا خودێ ژێ ڕازی (هاریوان مەروان تەحسین بەگ) سەرساخیێ ل ڕێزدار میر حازم تەحسین بەگ، میرێ ئێزدییان و مالا میرا ب گشتی دکەم».

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی لە خودای مەزن هیواخوازە گیانی کۆچکردوو بە دلۆڤانی و بەزەییی خۆی شاد بکات، و ئارامی، سەبر و هەدار بە کەسوکار و تەواوی بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:

ژ بۆ کۆچا داویێ یا خودێ ژێ ڕازی (هاریوان مه‌روان ته‌حسین به‌گ) سه‌رساخیێ ل ڕێزدار میر حازم ته‌حسن به‌گ، میرێ ئێزدییان و مالا میرا ب گشتی دکه‌م.

هه‌ڤسۆز و هه‌ڤخه‌مێ وانم، ژ خودایێ مه‌زن هیڤیخازم جانێ وی ب دلۆڤانییا خۆ شاد بکه‌ت و سه‌بر و هه‌دارێ بده‌ته‌ هه‌موویان.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکێ هه‌رێما کوردستانێ.
٩/٩/٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی عێراق کڕینی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی پەسند دەکات و هەوڵی دەسپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەدات

یاسین

دیدگای ستراتیژی کابینەی نۆیەم (حوکمڕانی مۆدێرن و ئابووری فرەچەشن)

گوران

زیاتر لە 150 خێزانی دیکە لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

سەڵاح