zagros news agency

مباپێ؛من شایەنی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆرم

کیلیان مباپێ فەڕەنسی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا چەند قسەیەکی خستە بەرگوێی جیهان و ئاماژەی بەوە کرد هیچ یاریزانێک لەم وەرزەدا وەکو ئەو شایەنی بردنەوەی باڵۆندۆر نییە،لەگەڵ ئەوەشدا وەسفی یانەی پاریس سانجێرمانی کرد و ستایشی تواناکانی لامین یەماڵی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای کرد.

کیلیان دەربارەی بردنەوەی باڵۆندۆر وتی؛لەم وەرزەدا متمانەی تەواوم بەخۆم هەیە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە،چونکە هیچ یاریزانەکێک وەکو من ئاستی خۆی پێشکەش نەکردوە،لەوانەیە نازناوی بەکۆمەڵم نەبێت،بەڵام لەمۆندیال و چامپیۆنزلیگ و لالیگادا توانیومە ببمە گۆڵکار،جگە لەو هاوکاری و یارمەتییەی پێشکەشی تیپەکەم کردوە لە ڕکابەری و پاڵەوانەتیەکان.

مباپێ ستایشی یانەی پاریس سانجێرمانی کرد و وتی؛ئەوان یانەیەکی بەهێزن لەدوو وەرزی ڕابردوودا توانیویانە ببنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ،کە شتێکی زۆر زەحمەتە،بەڵام ئەوان کردویانە،لەم وەرزەشدا دەمەوێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئەم کارە بکەم و هاوکاری هەموو پێگەکانی یاریگا دەکەم لەپێناو ئامانجەکاندا.

دەربارەی لامین یەماڵیش کیلیان وتی؛من سەرسامی ئەوم،ئەو یاریزانێکی لاوە و دەزانێت چۆن گۆڵ تۆمار بکات و هاوکاری تیپەکەی بکات،لە مۆندیالیش بینیم چۆن ئاستی بەرزە و بەرامبەر ئیسپانیا نەماندەزانی چۆن خۆمان ڕێکبخەینەوە لەبەرامبەر ئەوان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆکۆرێیا دوای مۆندیال چارەنووسی خۆی لە چێڵسی یەکلایی دەکاتەوە

ahamd.luqman

یۆڤانتۆس ئارەزووی گەڕاندنەوەی ئەستێرەیەکی هەیە

یاسین

ئێندریک بە فەرمی کۆتایی بە گەشتەکەی لەگەڵ لیۆن هێنا

ahamd.luqman