zagros news agency

ڕافینیا هەڕەشە لە ژمارەکانی نەیمار دەکات لەگەڵ بارسێلۆنا

ڕافینیای ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکات لەکۆی 5 یاری خاوەنی 8 گۆڵە،کە زیاترە لە هەر یاریزانێکی خولە گەورەکانی ئەوروپایە،کە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا یاریزانە بەڕازیلیەکە وەک دیوەزمەیەکی هەژاندنی تۆڕی گۆڵپارێزان لەهێڵی پێشەوەی یانە کەتەلۆنیەکە دەرکەوتووە،بەپێی ئامار بێت هەڕەشە لە ژمارەکانی نەیماری هاونیشتیمانی دەکات لەچامپیۆنزلیگ.

تۆڕی هەواڵی کورە بڵاویکردۆتەوە ئامارەکانی ڕافینیا لە چوار وەرزی ڕابردوودا سەلمێنەری ئەوەن یاریزانەکە شایەنی زیاترە لەوەی هەیەتی،لەکۆی 34 یاری لە پاڵەوانەتیەکانی ئەوروپا بەدرێسی بارسێلۆنا یاریزانەکە خاوەنی 21 گۆڵ و 18 ئەسیستە،کە نزیکە لە شکاندنی ئەو ژمارەیەی نەیمار هەیبووە لەگەڵ بارسێلۆنا لە ڕابردوودا،کە 40 بەشداری گۆڵە بە تۆمار کردنی 19 ئەسیست و 21 گۆڵ،لەگەڵ ئەوەشدا 798 خولەک ڕافینیا یاری کەمتر کردوە بەراورد بە نەیمار.

ڕافینیا لەم وەرزەدا چاوەڕوان دەکرێت ببێتە پاڵوێراوێکی گەورە بۆ بردنەوەی خەڵاتە تاکەکەسیەکان لەسەر ئاستی ئیسپانیا و ئەوروپا و جیهان،وەرزەکانی ڕابردووش یاریزانەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە و هاوکارێکی گەورەی یانەی بارسێلۆنا بووە بۆ بردنەوەی نازناوەکان،بەڵام وەک ئەوەی یاریزانەکەش پێشتر ئاماژەی پێداوە خەونی ئەو بردنەوە چامپیۆنزلیگە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە،کە لەچەند وەرزی ڕابردوودا نەیتوانیوە بیباتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر یونایتد ماگوایەری تووشی شۆک کرد

یاسین

بێکهام نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

یاسین

ئارسێناڵ بەسەرکردایەتی ئێزێ دێربی باکووری لەندەنی بردەوە

یاسین