zagros news agency

توێژینەوەیەک: تەمەنی تووشبووانی ئۆتیزم 14 ساڵ لە خەڵکی ئاسایی کەمترە

 

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، تێکڕای تەمەنی تووشبووانی ئۆتیزم نزیکەی 14 ساڵ لە کەسانی ئاسایی کەمترە. توێژەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە باشترکردنی چاودێریی تەندروستی و پشتیوانیی کۆمەڵایەتی، دەکرێت پێش بە بەشێکی زۆری ئەو مردنە پێشوەختانە بگیرێت.

توێژینەوەکە لە زانکۆکانی کۆڵۆمبیا و کۆلۆرادۆ ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری زانستیی JAMA Network Open بڵاوکراوەتەوە. تیمی توێژەران بۆ گەیشتن بەم ئەنجامانە، پشتیان بە داتای زیاتر لە 2 ملیۆن کەسی تووشبوو بە ئۆتیزم بەستووە کە لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2020 تۆمارکراون.

ئەنجامەکان دەریانخستووە تێکڕای تەمەنی پێشبینیکراو بۆ تووشبووانی ئۆتیزم 64.9 ساڵە، کە ئەمەش 13.8 ساڵ کەمترە لە تێکڕای تەمەنی دانیشتووانی گشتیی ئەمریکا. هاوکات ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە رێژەی 44%ـی زیاترە بەهۆی نەخۆشی و رووداوەکانی وەک ئەنفلۆنزا، بەدخۆراکی، هەوکردنی سییەکان و خنکان لە ئاودا.

ئەم جیاوازییە لە تەمەندا لەنێو ژنانی تووشبووی ئۆتیزمدا زیاتر دەردەکەوێت، ئەوەش بەهۆی ئەو کێشە دەروونییانەی کە لەگەڵ نەخۆشییەکەدا تووشی دەبن.

پسپۆڕان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەکرێت رێگری لەم دۆخە بکرێت. مەرجی سەرەکی بۆ ئەمەش، دابینکردنی خزمەتگوزاریی سەرەتایی، چاودێریی پزیشکی و پشتیوانیی کۆمەڵایەتیی پێویستە بۆ تووشبووانی ئۆتیزم لەنێو ماڵ و کۆمەڵگەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەی گۆڕانکاری لە کەشوهەوای چەند ناوچەیەک ڕوودەدات

گوران

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

دادگا: ترەمپ مافی ئەوەی نییە باج بەسەر وڵاتاندا بسەپێنێت

سەڵاح