zagros news agency

ئۆنسەی زێڕ هێڵی 4,400 دۆلاری بەزاندەوە

​ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەگەڵ کردنەوەی یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا هەڵکشانێکی نوێیان تۆمارکرد.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ هەڵکشانێکی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە 4,406.39 دۆلار، یەک کیلۆگرام بەرزبووەوە بۆ 141,668.73 دۆلار و یەک گرامیش بە 141.67 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان بە هەمان شێوە هەڵکشانیان تۆمارکرد؛ عەیارەی 22 بەرزبووەوە بۆ 995,016 دینار، عەیارەی 21 گەیشتە 949,788 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 814,104 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو لەسەر ئاستی جیهانی لە ئاستێکی بەرزدا سەقامگیرە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو بە 65.84 دۆلارە، هەر کیلۆگرامێک بە 2,116.93 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.12 دۆلار جێگیر بووە.

​شیکارکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم هەڵکشانە نوێیەی نرخەکان لە دەستپێکی هەفتەدا پەیوەستە بە بەردەوامیی لاوازی بەهای دۆلار و ڕووکردنەپێشەوەی وەبەرهێنەران بۆ کڕینی کانزا گرانبەهاکان، لە کاتێکدا بە وریاییەوە چاودێری ئامارە ئابوورییە نوێیەکان و بڕیارە نەختییەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەمید هیراد دەنگخۆشەکەی ئێران و دۆستە نزیکەکەی کورد کۆچی دوایی کرد

ART

لە زانکۆیەکی ئەمەریکا دوو کەس کوژران و هە‌شتی دیکەش برینداربوون

سەڵاح

نرخی نەوت لە پاشەکشەکردنی بەردەوامە

سەڵاح