zagros news agency

شی جین : شەری ئەمریکا و ئێران زیانیان تەنها بە ناوچەکە نەگەیاندووە بۆتە هۆی قەیرانێکی جیهانی

لە کۆبوونەوەی لوتکەی بریکس لە نیودەلهی، شی جین پینگ، سەرۆکی چین، جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداو، تەنهاکاریگەری لەسەر ئەو ناوچانە نییە، بەڵکوو زیانەکانی تا ئاستی جیهانی بڵاوبوونەتەوە.

بەپێی ئەو قسانەی کە ئاژانسی هەواڵی چین، شینخوا، بڵاوی کردووەتەوە، شی ئاماژەی بەوە کرد کە پەرەسەندنی ملمێلانێکان زیانێکی گەورەی بە ژیانی خەڵک و ژێرخانی ئابووری گەیاندووە و هەروەها دۆخی وزە و سووتەمەنییەکانیشی زیاتر نائاسایی کردووە.

سەرۆکی چین وتی ئەو شەڕەی بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستی پێکردووە، لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکناگرێتەوە و دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە.

شی جین پینگ هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا داوای کرد بریکس ڕۆڵێکی چالاکتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکردنی سەروەری وڵاتان و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیاندا هەبێت و بەشێوەیەکی بنیاتنەرانە بەشداری چارەسەرکردنی قەیران وملمێلانێ گەرمەکان بکات.

لە هەمان کاتدا، سەرۆکی چین جەختی لە گرنگی پاراستنی ڕۆڵ و دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە و داوای کرد وڵاتان پشتگیری لە سیستەمی بازرگانیی فرەلایەن بکەن؛ ئەو سیستەمەی کە لەلایەن ڕێکخراوی بازرگانی جیهانییەوە پشتگیری دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا داواکارییەکی عێراق ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

یاسین