دوای بردنەوەکەیان، میکێل ئارتێتا ڕوونی کردەوە کە لە وەرزی ڕابردوودا بەهۆی پێکانەکانی یوریەن تیمبەر و بن وایت لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بوونەتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا بارودۆخیان تەواو باشە.
ڕاهێنەرەکەی ئارسیناڵ ئاماژەی بەوەش دا کە سەندەرلاند یارییەکی زۆر باشیان کردووە و بەدرێژای کاتی یارییەکە تووشی ئاستەنگیان کردوون، بۆیە پێویستە لە سەرجەم یارییەکاندا ئارام ببن و بە دەروونێکی باشەوە تاوەکوو کۆتا خولەک یاریی بکەن.
لە لایەکی ترەوە، ئارتێتا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستاش زۆر شت هەیە کە پێویستە فێری ببن و ئەنجامی بدەن، و ناکرێت بڵێن تیپێکی تەواو تۆکمە و بەهێزیان هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە بێگومان ڕکابەریی پریمەرلیگ وەک ساڵانی ڕابردوو ئاڵۆز و سەخت دەبێت و پێویستە کەمترین خاڵ لەدەست بدەن لە پێناو پارێزگاریکردن لە نازناوەکە.

