لەمیانەی کۆبوونەی ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە چەند لێدوانێکیدا و بەتوندی هێرشی کردە سەر یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید،باسی لە پڕۆژەی یانەکەی کردوە بۆ ئەم وەرزە و زۆر سوپاسی ڕۆڵی دیکۆی کرد بۆ ئەو کارانەی کردوێتی لەپێناو بلوگرانا تاکو تیپێکی بەهێز و تۆکمەیان هەبێت.
لەسەر وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی یانەی بارسێلۆنا لاپۆرتا وتی؛ئێمە وەکو هەندێک یانە نین پشت ببەستین بە سندوقی وەبەرهێنان و دەوڵەت یاخود هەوڵبدەین لەڕێگای دەسەڵاتەوە پلانەکانمان بچنە پێشەوە،ئێمە بەتەنها خۆمان هەوڵ دەدەین و دەمانەوێت بگەینە ئەو لووتکەیەی مەبەستمانە
مەبەستی لاپۆرتا لەو قسەی توانجێکە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید،کە پشت بە دەوڵەت دەبەست بۆ پڕۆژەکانیان.
لەبەردەوامی قسەکانیدا لاپۆرتا ستایشی ڕۆڵی دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنای کرد بۆ ئەو چەند ساڵەی کاری کردوە تاکو تیپێکی بەهێز بۆ یانەکە دروست بکات و ئاشکرای کرد ئەم وەرزە ئامانجیان بردنەوەی نازناوی لالیگا و جامی شایە،لەگەڵ ئەوەش هەموو شتێک دەکەن تاکو چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن.
“سەرکار ڕێبوار”

