zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 9/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی و هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەروەها هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو باشترکردنی دۆخی دارایی و زیادکردنی داهاتی گشتیی عێراق لە چوارچێوەی برەودان بە جموجۆڵی بازرگانی و پاراستنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

No photo description available.

May be an image of dais, the Oval Office and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەناڵی CNNی ئەمریكی لە راپۆرتێکدا باس لە رۆڵی مەسرور بارزانی بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێم دەکات

سەڵاح

سپۆرت؛یاماڵ لە فلیک توڕە نییە،بەڵکو مەبەستی ناوبژیوان بووە

یاسین

هەولێر.. 500 نەمام لە پارکی هەوار چێندران

سەڵاح