zagros news agency

ئۆتۆمبێلەکەت زانیارییە تایبەتەکانت دەفرۆشێت

 

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلە زیرەکەکانی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل ڕێژەیەکی زۆر لە داتای کەسیی شۆفێران کۆدەکەنەوە و بە کۆمپانیاکانی دڵنیایی و لایەنی سێیەم دەفۆڕشن ئەم بابەتە سەرنجی دەستەی بازرگانیی فیدراڵی FTC ڕاکێشاوە دوای ئەوەی دەرکەوتووە تۆمارکردنی شوێنی جووڵە و شێوازی شۆفێری بووەتە بازرگانییەکی گەورە بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی بەکارهێنەران بۆ نموونە سزای پێنج ساڵ قەدەغەکردنی خستووەتە سەر کۆمپانیای General Motors تا هیج جۆرە زانیارییەکی بەکارهێنەران نەفڕۆشێت. کۆمپانیاکە لە رابردوودا بۆ ساڵانێک زانیاریی وردی کۆکردووەتەوە وەک خێرایی لێخوڕین ڕێژەی سەرپێچی و کاتی لێخوڕین لە شەودا و دەیفڕۆشتەوە بە کۆمپانیاکانی دڵنیایی (Insurance) کە ئەوەش ببووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دڵنیایی بەبێ ئاگاداری بەکارهێنەران.

ئەم دیاردەیە مەترسییەکی جدی لەسەر تایبەتمەندی کەسی دروستکردووە و بووەتە یەکێک لە گەورەترین ئاڵۆزییە یاسایی و ئەمنییەکانی جیهانی تەکنەلۆژیا کە تیایدا مافی پاراستنی داتای بەکارهێنەران لە سەردەمی ئۆتۆمبێلە بەستراوەکان بە ئینتەرنێتەوە ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبێتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google کۆتای بە ئەپی Podcast دێنێت

یاسین

کۆمپانیای Acer دوو کۆنسۆلی دەستی ڕاگەیاند

یاسین

کۆمپانیای کوالکۆم چیپسێتێکی نوێی نماێش کرد

یاسین