سیستەمی ژیریی دەستکرد لە ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەکانی کۆمپانیای Waymo سەرکەوتنێکی ئەمنی گەورەی تۆمارکرد دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی خۆکار لە ناوەڕاستی گەشتێکدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەستا و ڕاستەوخۆ پۆلیسی ئاگادارکردەوە ئەم رووداوە لە شاری سانفرانسیسکۆی ئەمریکا، دوو گەنج لە کاتی سواربوونی ئۆتۆمبێلێکی بێشۆفێری کۆمپانیای Waymo دەستگیر کران، دوای ئەوەی سیستەمی ئۆتۆمبێلەکە بوونی چەکێکی پێچەوانەی یاسا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەستنیشان کرد و پۆلیسی ئاگادار کردەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هەردوو کەسەکە تەمەنێکی کەمتر لە ١٨ ساڵیان هەبوو و چەکێکی بارکراوی جۆری AR-style ghost gun لەگەڵیان بوو. دوای دەستگیرکردن، گەنجەکان بۆ بەندیخانەی تایبەت بە منداڵان و گەنجان نێردران.
ڕووداوەکە کاتێک ڕوویدا کە کامێرا و هەستەوەرەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە تێبینی سەرنشینێکیان کردوە کە چەکیان پێبووە
سیستەمە زیرەکەکەی وایمۆ دەستبەجێ مەترسییەکەی دەستنیشان کرد و ئۆتۆمبێلەکەی لە پەراوێزێکی ئارامی شەقامەکەدا ڕاگرت و دەرگاکانی قفڵ کرد تا هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.
ئەم ڕووداوە ئاستی بەرزی توانای چاودێری و پاراستنی ئاسایش لە ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەکاندا دەسەلمێنێت و ڕوویەکی نوێی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد لە ڕێگریکردن لە تاوان نیشان دەدات.

